کاتەکانی بانگ    
شاری سلێمانی و دەوروبەری: FM 104.9 Mz
گەرمیان و شارەزوور و هەورامان و قەرەداغ: FM 107.3 Mz

هەواڵ

بۆنی خۆش وەك (ڕێحانە و گوڵ و گوڵاو و بۆنی مسك و زەعفەران و… هتد)، خواردنی ڕووحە، چونكە دڵ پێی خۆش دەبێت و، جۆرە ئاسوودەیییەك وەردەگرێ‌. خۆشەویستمان (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت(هەر كەسێك رێحانەی پێشكەش كرا، با وەریبگرێت، لەبەر ئەوەی بۆنی خۆشە و هەڵگرتنیشی سووكە).

هەر كەسێك بۆنی خۆشی بدایە لە پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) نەیدەگێڕایەوە. 
هەروەها دەفەرموێت: (خۆشترین بۆن، بۆنی میسكە).

تەنانەت فریشتەكانیش بۆنی خۆشیان لا خۆشە، هەربۆیەشە ناچنە شوێنێكەوە كە بۆنی ناخۆش بێت.
خوای گەورەش دەفەرموێ  (هەروەها جۆرەها دانە‌وێڵەی خاوەن كاوپەل و پۆدار و بۆن خۆشی تیادا بەرهەم هێناون).