کاتەکانی بانگ
شاری سلێمانی و دەوروبەری: FM 104.9 Mz
گەرمیان و شارەزوور و هەورامان و قەرەداغ: FM 107.3 Mz
|
یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانی نیوزله‌ندا منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵه له‌گه‌ڵ باوكی بووه
له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری كرایست چه‌رچی وڵاتی نیوزله‌ندا كه له كاتی نوێژی هه‌ینی كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت، ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هیدبون و برینداربون كه ته‌مه‌نیان له نێوان 3 تا 71 ساڵی دایه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له مزگه‌وتی نوور به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه شه‌هیدبوو، منداڵێكی په‌نابه‌ری سۆماڵی ته‌مه‌ن 3 ساڵه به ناوی موجاد ئیبراهیم.
برایه‌كی ئه‌و منداڵه به ناوی عه‌بدی ئیبراهیم رایگه‌یاند كه موجادى ته‌مه‌ن 3 ساڵى له‌گه‌ڵ باوكی بووه له مزگه‌وت به‌ڵام له دوای هێرشه‌كه ونبووه و هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌یه‌وه نه‌زانراوه، بۆیه ئه‌وانیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌یان كردووه، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ش نه‌یانتوانیوه بیدۆزنه‌وه.
عه‌بدی وتویه‌تی: بۆ ئێمه به‌ڕاستی زۆر سه‌خته هه‌موو كه‌سێك په‌یوه‌ندی ده‌كات و پرسیار ده‌كات، له ئێستادا قبوڵكردنی ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر سه‌خته، موجاد منداڵێك بوو كه زۆر حه‌زی له یاریكردن بوو، هه‌میشه دڵخۆش و ده‌م به پێكه‌نین بوو، دواتریش راگه‌یه‌ندرا كه موجاد له هێرشه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
|