کاتەکانی بانگ
شاری سلێمانی و دەوروبەری: FM 104.9 Mz
گەرمیان و شارەزوور و هەورامان و قەرەداغ: FM 107.3 Mz
|
له دروستكرانییهوه تاكو قهسابخانهكه ..چیرۆكى یه‌كه‌م مزگه‌وت له نیوزله‌ندا خۆر لێیده‌دات
مزگه‌وتى (نور ) له شارى (كرایست چیرچ ) ى نیوزله‌ندا به یه‌كه‌م مزگه‌وت داده‌ندرێت له وڵاته‌كه دروستكرابێت ، ئه‌و مزگه‌وته‌ى له رۆژى هه‌ینى (15-3-2019) هێرشێكى تیرۆرستى كرایه‌سه‌ر و به‌م هۆیه‌ش ده‌یان نوێژخوێنى ئاماده‌بوونى نوێژى هه‌ینى بوونه قوربانى .
مزگه‌وتى (نور) یه‌كێكه له سه‌نته‌ره ئیسلامییه‌كانى شاره‌كه و یه‌كه‌م مزگه‌وتیشه له‌و وڵاته خۆرى به‌سه‌ر هه‌ڵدێت ، بۆیه هه‌میشه یه‌كه‌م مزگه‌وت بووه كه بانگى (الله أكبر )ى له‌سه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه .
چیرۆكى دروستكراى ئه‌و مزگه‌وته بۆ ساڵى 1977 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ، له ناوچه‌ى مزگه‌وته‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك قوتابى موسڵمان له هیندستانییه‌كان و پاكستانى و خه‌ڵكى سعودیه نیشته‌جێن و ، هاوڵاتییه‌كى عه‌ڕه‌بیش كۆمه‌كى پێشكه‌شكردووه بۆ كڕینى پارچه زه‌وییه‌ك و دروستكردنى مزگه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وییه ، له كۆتایی حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردووش ده‌ستكراوه به دروستكردنى مزگه‌وته‌كه و له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانیش ته‌واوبووه .
مزگه‌وته‌كه‌ش شوێنى (100) نوێژخوێن ده‌گرێت و ، گه‌وره‌ترین په‌رتوكخانه‌ش هه‌ر له‌و مزگه‌وته‌یه كه سه‌دان په‌رتوكى ئاینى و كلتورى له‌خۆگرتووه ، له‌گه‌ڵ شوێنى پێشوازیكردن له میوانان ئه‌وانه‌ى له شاره‌كانى تر‌ى وڵاتى نیوزله‌ندا روو له‌م شاره ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ناندینێك له مزگه‌وته‌كه هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنى خواردن و خۆراك بۆ میوانان ، له‌گه‌ڵ هۆڵى منداڵان بۆ فێركردنى پیشه و كارى ده‌ستى و نیگاركێشان ، له به‌رامبه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ش باخچه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه و له ته‌نیشته‌كه‌شى شوێنى وه‌ستانى ئۆتۆمبێله له‌گه‌ڵ چه‌ند خانووێك .
ژماره‌یه‌كى زۆرى موسڵمانیش له هه‌موو شاره‌كانى نیوزله‌ندا روو له‌م مزگه‌وته ده‌كه‌ن و ، به گرنگترین شوێنه‌ى سه‌ردانى موسڵمانانیش له وڵاته‌كه داده‌ندرێت ، ژماره‌یه‌ك ووتارخوێنیش له‌و مزگه‌وته ووتارى هه‌ینى به چه‌ند زمانێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .
مزگه‌وته‌كه كه‌وتووه‌ته دوورگه‌ى باشورى شاره‌كه و ، كارگێرى مزگه‌وته‌كه‌ش ئاماده نیه پاره له‌و كه‌سانه وه‌ربگرێت كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌وێ بمێننه‌وه ، هه‌روه‌ك ژه‌مه خۆراكى بێ به‌رامبه‌ر و خزمه‌تگوزارى شوشتنى جل و به‌رگیان بۆ دابین كراوه .
رێگه‌ش به میوانه‌كان ده‌درێت به ئاره‌زووى خۆیان به بێ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بمێننه‌وه ، هه‌روه‌ك ئه‌و پاره و سامانه‌ش كه ده‌گاته ده‌ستى كارگێرى مزگه‌وته‌كه بۆ به‌خشین و كۆمه‌كى و هاوكارى موسڵمانانى وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه .
|