کاتەکانی بانگ
شاری سلێمانی و دەوروبەری: FM 104.9 Mz
گەرمیان و شارەزوور و هەورامان و قەرەداغ: FM 107.3 Mz
|
وتەیەک لە سەر قەسابخانەکەی نیوزلەندا.
قەسابخانەکەی نیوزلەندا یەکەمجار نیە ودواجاریش نابێ.
بەڵام بێدەنگی و لاڵبوونی ئەوانەی هەموو ڕۆژێ بە باسی دیموکراسی وپێکەوە ژیان کەڕ و کاسیان کردووین....جێگای تێڕامانە؟!.
لەوەیش سەیرتر:
پاساوهێنانەوەی ئەو کەسانەی کە مەست وبەنجن بە ژین وژیار وبیری ڕۆژئاوا، وهەمیشە تۆپخانەیان ئامادەیە دژ بە توراس و مێژووی ئیسلام و موسوڵمانان؟.
هەر ئەوانە:
ئەگەر داعشێکی گومڕاو وسەرلێشێواو و ناحاڵی لە ئاین تاوانێکی لەو جۆرە بکات:
تەواوی مێژووی موسوڵمانان تا خولەفای ڕاشیدین و سەرجەم ئوممەتی ئیسلام بە توندڕەو و تۆقاندن وتیرۆر تاوانبار دەکەن.
ئێستاش گومانم وایە:
ئەم تاوانبارەی کە دەستی سوورە بە خوێنی دەیان موسوڵمانی بێ تاوان و (راکع وساجد) سبەی لێکۆڵەرانی ئەو وڵاتە بڵێن: پاش لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت:
ئەم تاوانبارە گرێ و نەخۆشی دەروونی هەیە، ولە ژێر کاریگەی فشاری دەروونی ئەم تاوانەی کردووە؟؟!!!!.
لە گەڵ هەموو ئەمانەش ویردی (حسبنا اللە ونعم الوکیل) لە بیر ناکەین، و هیچ گومانمان لەوە نیە ئەم کارەساتە خێری تێدایە بۆ ئیسلام و موسوڵمانان.
(ویمکرون ویمکر اللە والله خیر الماکرین) (ولا یحق المکر السيء الا بٲهلە).
اللهم ٲسكِن الشهداءَ الفردوسَ الاعلی و انتقِم من المجرمین الذين قتلوا ٲولياءك وانتهكوا حرماتك، حرمة (الانسان) وحرمة الزمان(شهر الله المحرم رجب) وحرمة المكان( المسجد).
د. محمود زمناکۆیی
۹؍ رجب؍ ۱٤٤۰
۱٦؍ ۳؍ ۲۰۱۹.
هەڵەبجە...شاری شەهیدان وقەسابخانەی سەردەم.
د. محمود الزمناكويي
|