هاوڕێیه‌تی
ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری (ڕه‌زای خوای لێ بێت) فه‌رمووی:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەیفه‌رموو:
نموونه‌ی دانیشتنی چاك وه دانیشتنی خراپ (واته: هاوڕێی باش وخراپ) وه‌ك هه‌ڵگری میسك و فوكه‌ر له كوره وایه، وه ئه‌وه‌ی كه میسكی هه‌ڵگرتووه یان پێت ده‌به‌خشێت یان پێت ده‌فرۆشێت یان (به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه) بۆنێكی خۆشی لێوه بۆن ده‌كه‌یت.
به‌ڵام فوكه‌ر له كوره: یان پۆشاكه‌كه‌ت ده‌سوتێنێ یان بۆنێكی پیسی لێوه بۆن ده‌كه‌یت.
هاوڕێیان مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له هاوڕێی باش، ئه‌وه‌یه یان فێرت ده‌كات بۆ خۆی، یان تۆ لێیه‌وه فێرده‌بیت، یان كاره باشه‌كانی ئه‌و تۆش ده‌گرێته‌وه و سوپاس ده‌كرێیت.وه هاوڕێی خراپ یان فێری كاری خراپت ده‌كات یان به‌هۆی كاره خراپه‌كانی ئه‌وه‌وه تۆش توشده‌كات كاتێك هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌یت
|