بۆنی خۆش
بۆنی خۆش وەك (ڕێحانە و گوڵ و گوڵاو و بۆنی مسك و زەعفەران و… هتد)، خواردنی ڕووحە، چونكە دڵ پێی خۆش دەبێت و، جۆرە ئاسوودەیییەك وەردەگرێ. خۆشەویستمان (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت(هەر كەسێك رێحانەی پێشكەش كرا، با وەریبگرێت، لەبەر ئەوەی بۆنی خۆشە و هەڵگرتنیشی سووكە).
هەر كەسێك بۆنی خۆشی بدایە لە پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) نەیدەگێڕایەوە.
هەروەها دەفەرموێت: (خۆشترین بۆن، بۆنی میسكە).
تەنانەت فریشتەكانیش بۆنی خۆشیان لا خۆشە، هەربۆیەشە ناچنە شوێنێكەوە كە بۆنی ناخۆش بێت.
خوای گەورەش دەفەرموێ (هەروەها جۆرەها دانەوێڵەی خاوەن كاوپەل و پۆدار و بۆن خۆشی تیادا بەرهەم هێناون).
|