سەرۆك وەزیری نیوزلەندا : هێرشی سەر مزگەوتەكان، خراپترین رووداوی وڵاتە
سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند، رووداوی تەقەكردن لەو دوو مزگەوتە خراپترین رووداو بووە لەمێژووی وڵاتەكەی.
(جاسیندا ئاردێرن) خانمە سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا لەدوای رووداوی تەقە كردن لەو دوو مزگەوتە بۆ رۆژنامەنووسان وتی، ئەو حاڵەتە خراپترین رووداو بووە لەمێژووی وڵاتەكەی.
ئەو وتیشی، ئەو دیاردەیە بەكۆمەڵگەی نیوزلەندا نامۆیەو رووداوەكە لەو پەڕی تووندو تیژی ئەژمار دەكرێت و قوربانیانیش لەكۆچبەرەكان و هاوڵاتیانی وڵاتەكەیەتی.
جێگەی باسكردنە ئەمڕۆ هەینی چەند چەكدارێك لەیەك كاتدا هێرشیان كردۆتە سەر دوو مزگەوت و تەقەیان كردووەو لەئەنجامیشدا (27) كوژراوو برینداری لێكەوتۆتە.
|