سەرجەم مزگەوتەكانی نیوزلەندا داخران
پۆلیسی نیوزلەندا سەرجەم مزگەوتەكانی وڵاتەكەی تاكو كاتێكی نادیار داخست و پۆلیس لەبەردەم سەرجەم مزگەوتەكان بڵاوەیان پێكراوە.
پۆلیسی نیوزلەندا بڵاویكردۆتەوە، داوایان لەسەرجەم مزگەوتەكان كردووە دەرگاكانیان دابخەن و تاكو كاتێكی نادیار نەیكەنەوە تاكو دڵنیاببنەوە لەدروست نەبوونەوەی رووداوی تری هاوشێوە.
لەسەرێكی ترەوە لەهەردوو شاری لۆس ئەنجیلۆس و سان فرانسیسكۆ پۆلیس لەنزیك مزگەوتەكان بڵاوەیان پێكراوە لەترسی دووبارە بوونەوەی رووداوی هاوشێوەی نیوزلەندا.
هاوكات پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاندووە، بەهۆی پەلاماری سەر دوو مزگەوت نزیكەی (40) كوژراوو بریندار هەیەو تاكو ئێستاش چوار گومانلێكراو دەستگیركراون.
|