سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف   |    قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ  |
»
هەواڵ
ئەردوگان قسە لەسەر هێرشەكەی سەر مزگەوتەكانی نیوزلەندا دەكات

سەرۆكی توركیا سەركۆنەی پەلامارە تیرۆرییەكەی رۆژی هەینی سەر دوو مزگەوتی نیوزلەندا دەربڕی.

(ڕەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆكی توركیا لە شاری تەكیرداغ سەبارەت بە پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر هەر دوو مزگەوتی نوورو لینۆد لە ناوچەی هاگلی پاركی شاری كرایستچەرچ لە نیوزلەندا ڕایگەیاند، چۆناو چۆنە بكوژێك لەوپەڕی جیهانەوە مێشكی پڕ دەبێت لە خراپەكاری زۆر لە ‌بارەی موسڵمانان و توركەكان و دەكەوێتە جموجۆڵ ؟ ئەو هێرشەی كراوەتە سەر نیوزلەنداو ئەو پەیامانەی لەوەوە پێماندران بۆ یەكەمجار نییە.

سەرۆكی توركیا ڕاشیگەیاند: ئەو چەكەی لەو كۆمەڵكوژییەدا بەكارهاتووە هەر لە مێژووی دووەمین گەمارۆدانی ڤیەنناوە تاكوو ناوە ستەمكارەكانی سەفەربەری خاچپەرستان ناوی دوژمنانی توركیاو موسڵمانانی لە سەر نووسراوە.

ئەردوگان بە ئاماژە بەوەی كە هەرچی رۆژە كۆمەڵێك هەواڵ سەبارەت بە هێرش و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان لە ئەوروپا یان ئەنجوومەن و مزگەوتەكانیان دەبیستین، جەختی لەوەشكردەوە: داوا لە نیوزلەندا دەكەین لەو تاوانە كە بوونەتە هۆی كوژرانی (49) كەس‌ بپرسێتەوە، ئاوا نابێت ماوەیەك لە زینداندا بێ و دواتر ئازاد بكرێت و قورسترین سزای بە سەردا داسەپێت، ئەگینا بە پێچەوانەوە رەوشەكە باش نابێت.

بینین:   ‌0
18/03/2019
شاری سلێمانی و دەوروبەری: FM 104.9 Mz



گەرمیان و شارەزوور و هەورامان و قەرەداغ: FM 107.3 MHZ



پێنجوێن و دەوروبەری FM 98.5 MHZ
»v class="bxDv2">»Dv2">»
»
گەلەری