قەرەداغی : ئەگەر موسڵمانێك ئەو كارەی بكردبوایە دەكوژراو بە تیرۆرست وەسف دەكرا
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، ئەوكاتەی موسڵمانێك هێرشێك ئەنجام دەدات، گوێبیست نەبووین دەستگیر بكرێت، هەردەم كوشتویانە، وەك ئاماژەیەك بۆ تیرۆرستەكەی نیوزلەندا كە دوێنێ لەبەردەم دادگا وەستاندیان.
(د. عەلی قەرەداغی) سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەتویتەری خۆی بڵاویكردۆتەوە، تیرۆرستە نیوزلەندییەكە لەبەردەم دادگا وەستێندراوەو بە بكوژ تۆمەتبار كراوە، لەكاتێكدا ئەگەر موسڵمانێك كارێكی لەو شێوەیە بكات و دەكوژرێت و بەتیرۆرستیش وەسف دەكرێت.
ناوبراو نووسیویەتی، ئەو هێرشە تیرۆرییە لەدرێژەی ئەو هێرشانە دێت كە بەشێوەیەكی بەردەوام دەكرێتە سەر موسڵمانەكان و خوێنیان بەناهەق دەڕێژرێت.
|