جۆری سزایی تیرۆرسته‌كه‌ی نیوزله‌ندا ئاشكرا ده‌كرێ
دوای رۆژی هه‌ینی رابردوو كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئوستراڵی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌وڵاتی نیوزله‌ندا و زیاتر (50) كه‌س شه‌هید بوون و به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوون ، ڕۆژنامەیه‌كی بەریتانی جۆری سزاكه‌ی تیرۆرسته‌كه ئاشكرا ده‌كات .
ڕۆژنامەی زه سه‌نی به‌ریتانی لە زاری پسپۆڕانی یاساییەوە بڵاویکردەوە، پێدەچێت برینتۆن تارانت ئەنجامدەری تاوانەکە ڕووبەڕووی توندترین سزا بێتەوە، کە ئەویش زیندانیکردنی هەتاهەتاییە بێئەوەی لە ژێر هیچ بیانوویەکدا ئازاد بکرێت، وه بە هیچ شێوەیەک ڕووبەڕووی سزای لە سێدارەدان نابێتەوە، چونکە سزای لە سێدارەدان لە یاسای تاوانکاریی نیوزەلەندا لە ساڵی ١٩٦١ وە لە ڕاپرسییەکی گشتیدا هەڵوەشێنراوەتەوە.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێک بەسەر تاوانەکەدا جاسیندا ئاردین سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، چاکسازی و هەمواری یاسای خاوەنداریەتی چەک دەکرێتەوە لە وڵاتەکەیدا، ئەویش بۆ بەرگرتن لەوەی چیتر چەک نەکەوێتە دەستی تاوانباران کاری تاوانکارانەی وەک ئەوەی تارانت دووبارە نەبێتەوە.
|