سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف   |    قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ  |
»
قورئان و فەرمودە
سوودی زانینمان بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی) چیە؟
سوودی زانینمان بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی).‏‎‎ ‏1-سوود وەرگرتن لێ‌ ی لەڕاڤەكردنی قورئان، چونكە زانینی شوێنی دابەزینی قورئان (سوورەت ‏یان ئایەت) یارمەتیدەرێكی باشە بۆ تێگەیشتنی قورئان تێگەیشتنێكی ڕاست و دروست، ڕاڤەكاری ‏قورئان دەتوانێت - لەڕوانگەی ئەم زانستە - جیاكردنەوە بكات لەنێوان (ناسخ) و (منسوخ) ‏لەكاتی پێویستیدا بۆی، چونكە ئایەتی دواتر - لەدابەزین- نەسخی ئایەتی پێشتر دەكات بەچەند ‏مەرجێك كەلەجێی خۆی باسكراوە.‏ ‏2-سوود بینین لەشێوازو بابەتە جۆراوجۆرەكانی بۆ چۆنێتی بانگەوازكردن بۆ ڕێگای خودا، ‏چونكە هەموو شوێنێك قسەی تایبەتی خۆی هەیە، بەتێڕوانینمان لە شێواز و ناوەڕۆكی (مەككی) ‏و (مەدەنی)، وە بەڕەچاوكردنی حاڵی خەڵكی دەوروپشت ئەوا ڕێبازێكی ڕوونمان بۆ دەردەكەوێت ‏لەچۆنێتی قسەكردن و بانگەواز، بەجۆرێك كە گونجاو بێت لەگەڵ دەروونی بەرامبەرەكە(‏* ‏). ‏ ‏3-بەئاگابوون لەڕووداوەكانی ژیاننامەی پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) لەڕێگای ئایەتەكانی قورئانەوە.‏ ===================== (*) كەوابوو خوای گەورە بەشەرعی پاكی خۆی بێ‌ پێویستمانی كردووە لەوەی كە ناوەڕۆك و ڕێگای غەیرە شەرعی بەكاربهێنین بۆ ‏قسەكردن لەگەڵ بەرامبەردا، وەكو ئەو نەخۆشیە بڵاوەی كە ئەمڕۆ دەیبینین كە زۆر لە موسڵمانە خوێندەوارەكان كە خۆیان بە ‏‏(ڕۆشنبیر) دەژمێرن پەنا دەبەنە بەر كتێبی (فەلسەفە) یان (منطق) یان (دەروون ناسی ئەوروپی) كە گوایە بۆ ئەوەی فێری بەڵگەو ‏موناقەشەو شێوازی گفتوگۆببن، بەڵام دەبینین لەئەنجامدا زۆر لەوانە دووردەكەونەوە لەقورئان و فەرموودە، وە دووردەكەونەوە ‏لەپەیوەست بوون بەڕەوشتی موسڵمانان، وەئەگەری ئەوەی هەیە كە چەندەها گومان و شوبهەو بۆچوونی هەڵەیان بۆ دروست ‏بێت، ئەمەش تەنها ئاماژەیەكی خێرایە، باسەكە زۆری دەوێ‌.‏ گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (9)
بینین:   ‌5
16/01/2019
شاری سلێمانی و دەوروبەری: FM 104.9 Mz



گەرمیان و شارەزوور و هەورامان و قەرەداغ: FM 107.3 MHZ



پێنجوێن و دەوروبەری FM 98.5 MHZ
»v class="bxDv2">»Dv2">»
»
گەلەری