هاوارکردنە غەیرى خودا
قال تعالى: {وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ}[الأحقاف: ٥ - ٦] .
واتە: كئ لەوكەسە گومڕا ترە كە هاوار دەكاتە غەیری خواو لێی دەپاڕێتەوە لەكاتێكدا وەڵامی ناداتەوە ئەگەر هەتا ڕۆژی قیامەتیش لێی بپاڕێتەوە ، ئەوان لە پاڕانەوەو داواكاریەكانیان بێ ئاگان ، وە كاتێك خەڵكی كۆ كرایەوە بۆ لێپرسینەوە لێیان دەبن بە دوژمن و بەو عیبادەتانەش بێ باوەڕ دەبن كەبۆیان كراوە.
ـ ووشەی (من دون الله) بەمانای جگە لەخوای گەورە دێت ، بۆیە شركە و حەڕامە داوا لەهیچ شتێك بكرێت جگە لە (الله) ، جا ئەم شتە چ داربێت یان بت و سەنەم بێت ، یان پێغەمبەران و پیاوچاكان بێت .
|