ئارامگرتن
ئەبوسعید وئەبوهورەیرەوە ـ خوالێیان ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕنەوە كە فەرمویەتی:
(( مَا يُصيبُ المُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ ، وَلاَ وَصَبٍ، وَلاَ هَمٍّ ، وَلاَ حَزَنٍ ، وَلاَ أذَىً ، وَلاَ غَمٍّ ، حَتَّى الشَّوكَةُ يُشَاكُهَا إلاَّ كَفَّرَ اللهُ بِهَا مِنْ خَطَاياهُ )).ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە.
واتە: ئەوەی توشی موسڵمان دەبێت لە ئێش وئازارو خەمو خەفەت ناڕەحەتی ئەگەر دڕكێكیش بە ئەندامەكانی لاشەیدا بچەقێت خوای گەورە ئەیكاتە كەفارەتی گوناهەكانی.
سوود بینین لەم فەرموودەیە :-
١/ ئارامگرتن لەسەر ناخۆشییەكانی دونیا دەبێتە هۆكاری سڕینەوەی تاوانی مرۆڤەكان و بەرزكردنەوەی پلەو پایەیان لەڕۆژی دوایدا.
٢/ هەمو ناڕەحەتییەك لای پەروەردگار پاداشتی هەیە باكەمیش بێت وەك ئەوەی كەپێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نمونەی بەدڕكێك هێناوەتەوە.
٣/ موسڵمان هەمیشە لەخێردایە بەم مەرجانە:
أ/ ڕازی بێت بەبەشی خوای گەورە.
ب/ خۆڕاگربێت .
ج/ چاوەڕێی پاداشت بێت.
٤/ مرۆڤەكان لە دونیادا هەمیشە بە دڵخۆشی وكامەرانی نامێننەوە بە ڵكو هەندێك ڕۆژ دڵخۆش دەبن و هەندێك ڕۆژی تریش لە ناخۆشی و ناڕەحەتیدان ئەمەش سونەتی خوای گەورەیە لە ناو دروستكراوەكانیدا.
بەپێنووسى م.محسن محمود سلێمان
|